Gå direkt till textinnehållet Gå direkt till navigationen
Webbplatsen kan inte läsas in korrekt

Se till att du använder en rekommenderad webbläsare. Är så redan fallet, försök besöka oss igen om en stund.

Rekommenderade webbläsare

پلانی خانەنشینی

لە پێشدا دەست بکە بە پلاندانانی خانەنشینیەکەت بۆ ئەوەی کاتت هەبێت بیر بکەیتەوە و ئەو هەڵبژاردنانە بکەیت کە گونجاوە بۆت. هیچ تەمەنێکی خانەنشینی جێگیر لە سویددا نییە. 

ئەوە خۆت بڕیار دەدەیت لە چ تەمەنێک دەتەوێت دەست بکەیت بە دەرکردنی هەموو یان بەشێک لە خانەنشینیەکەت. ئەو کاتەی کە هەڵیدەبژێریت بۆ دەست پێکردنی دەرهێنانی مووچەی خانەنسینی کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئەوەی کە خانەنشینی تۆ چەندە گەورە دەبێت.

بەشە جۆراوجۆرەکانی خانەنشینی بریتییە لە مووچەی خانەنشینی گشتی لە دەوڵەتەوە، زۆرجار مووچەی خانەنشینی پیشەیی لە خاوەنکار و پاشەکەوتە ئیحتمالیەکانی خۆت. لەوانەیە پێویست بکات خۆت داوا بکەیت بۆ ئەوەی هەموو بەشەکانی خانەنشینیەکەت وەربگریت.

موچەی خانەنشینی گشتی تا ئەو کاتەی کە لە ژیاندای دەدرێت. پارەدانی مووچەی خانەنشینی پیشەیی و پاشەکەوتەکانی خۆت دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەنجام بدرێت.

پێش ئەوەی داوای موچەی خانەنشینی گشتی بکەی

هەڵبژێرە چ کاتێک دەتەوێت خانەنشین بیت. زووترین کات کە بتوانیت مووچەی خانەنشینی گشتی دەربهێنی لە تەمەنی 62 ساڵیەوەیە (63 ساڵان لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت).

تۆ مافی کارکردنت هەیە تا دەگەیتە تەمەنی 68 ساڵ (69 ساڵ لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت). لە هەندێک حاڵەتدا، دەتوانیت زیاتر کار بکەیت ئەگەر تۆ و خاوەنکارەکەت لەسەری ریککەتبن. 

نزیکەی سێ مانگ پێش ئەوەی یەکەم مووچەی خانەنشینیت بیەوێت، داواکاری پێشکەش بکە. ئەگەر لە دەرەوەی وڵات کارت کربێت یان ژیابی، پێویستە شەش مانگ پێش ئەوەی مووچەی خانەنشینی خۆت بتەوێ داوا بکە.

بژمێرە لەسەر مووچەی خانەنشینیەکەت. باجەکەت دەگۆڕێت و کەمتر دەبێت لە مانگی کانوونی دووەمی ئەو ساڵە کە دەبیتە 66 سالان (67 لە ساڵی 2023 ەوە)، بە پێی ئەوەی کە چەند مووچەی خانەنشینی و/یان داهاتی کارت بەدەستهاتووە.

بڕیار بدە ئەگەر دەتەوێت هەموو مووچەی خانەنشینیەکەت دەربهێنیت یان بەشێک لێی. دەتوانیت بەردەوام بیت لە کارکردن و لە هەمان کاتدا مووچەی خانەنشینی دەربکەیت.

هەچەند کە مووچەی خانەنشینی خۆت درنگتر دەربێنیت، مووچەی خانەنشینیەکەت بەرزتر دەبێت. ئه وه به هۆی ئه وه یه که پاره ی خانەنشینی له سه ر ساڵانی کەمتر دەدرێن. هەروەهاش بەردەوام بوونت لەسەر کارکردن مووچەی خانەنشینی زیاترت دەداتێ. کاتێک کە رێژەی دریژی ژیان بەرز دەبێت، دەبێ تۆ کە گەنجتریت لەوانەیە چاوەرێی ئەوە بکەیت کە چەند ساڵێکی تر کار بکەیت بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینی بەدەست بهێنیت کە هاوتا بێت لەگەڵ ئەو لوتکەکانی سالانی پێشوو.

ئەگەر مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای داهاتی کەم وەربگریت، دەتوانیت مووچەی خانەنشینی مسۆگەر وەربگریت. پێویست ناکات بەجیا داوای خانەنشینی مسۆگەر بکەیت، بەڵام بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدرێت کاتێک داوای خانەنشینی دەکەیت. تەنها دەتوانیت خانەنشینی مسۆگەر وەربگریت کاتێک دەگەی بە تەمەنی 65 ساڵی (66 ساڵ لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت).

خانەنشینی مسۆگەر

بزانە ئەگەر پێویستت بە داواکردنی مووچەی خانەنشینی پیشەیی هەیە

زۆربەی خەڵک مووچەی خانەنشینی پیشەیی لە خاوەنکارەکانیان وەردەگرن. هەندێک مووچەی خانەنشینی پیشەیی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەدرێت کاتێک دەگەیتە 65 سالان، ئەوانیتر دەبێت خۆت داوایان بکەی.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەکرێت مووچەی خانەنشینی پیشەیی بۆ ژیان یان بۆ ماوەیەکی کورتتر دەربهێنرێت، بۆ نمونە بۆ ماوەی 5،10،15 یان 20 ساڵ. زۆر گرنگە کە بیر بکەیتەوە لە ڕێگەی چۆنییەتی دەرکردنی مووچەی خانەنشینی پیشەیی خۆت چونکە ئەو هەڵبژاردنانەی دەیکەیت ناتوانرێت دواتر بگۆڕدرێت. پەیوەندی بکە بە کۆمپانیای خانەنشینی کە خانەنشینی پیشەییەکەت بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی بزانی چی راست و دروستە.

خانەنشینی مسۆگەر کاتێک لە دەرەوەی سوید دەژیت

ئەگەر لە سوید کارتان کردووە، مافی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی گشتی سویدتان هەیە تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی سویدیش بژین.

خانەنشینی مسۆگەر کاتێک لە دەرەوەی سوید بژیت

پلاندانەری دەرهێنان

لە minPension.se پلانکەری دەرهێنان، ئامرازێک کە یارمەتیت دەدات پلان دابنێیت کە چۆن دەتوانیت مووچەی خانەنشینیەکەت بکشێنیتەوە. دکاری تەماشایەکی گشتی تەواوی خانەنشینیەکەت بکەی و بزانیت کە لە مانگێکدا دوای باج چی دەبێت. پلاندانەری راکێشان بە شێوەیەکی بە شێوەی سەرەکی رووی بەو کەسانەیە کە بیر لە دەرهێنانەوی هەندێک یان هەموو مووچەی خانەنشینی دەکەنەوە لە ماوەی ساڵێکدا. بۆ ئەوەی بتوانیت خزمەتگوزاریەکە بەکاربێنیت، دەبێت بەلانیکەمەوە تەمەنت 54 ساڵ بێت، لە سوید بۆ مووچەی خانەنشینی خدمەتت کردبێت و ناسنامەی ئەلیکترۆنی سویدی هەبێت.

Börja planera din pension i god tid så att du hinner fundera och göra de val som passar dig. Det finns ingen fast pensionsålder i Sverige.

Det är du själv som avgör vid vilken ålder du vill börja ta ut hela eller delar av din pension. Den tidpunkt du väljer att påbörja ditt uttag har stor betydelse för hur stor din pension blir.

Pensionens olika delar består av allmän pension från staten, oftast tjänstepension från arbetsgivaren och eventuellt eget sparande. Du kan behöva ansöka själv för att du ska få ut alla delar av din pension.

Den allmänna pensionen betalas ut så länge man lever. Utbetalning av tjänstepensionen och det egna sparandet kan ske under en begränsad period.

Innan du ansöker om allmän pension

Välj när du vill gå i pension. Du kan tidigast ta ut allmän pension från 62 års ålder (63 år gäller från 2023).

Du har rätt att arbeta fram tills du fyllt 68 år (69 år gäller från 2023). I vissa fall kan du arbeta längre om du och din arbetsgivare kommit överens om det. 

Ansök cirka tre månader innan du vill ha din första utbetalning. Har du arbetat eller bott utomlands bör du söka sex månader innan du vill ha din pension.

Räkna på din pension. Din skatt ändras och blir lägre från och med januari månad det år du fyller 66 år (67 år från 2023), beroende på hur stor pension och/eller arbetsinkomst du har.

Bestäm om du vill ta ut hela pensionen eller delar av den. Du kan fortsätta jobba och ta ut pension samtidigt.

Ju senare du tar ut din pension, desto högre pension får du. Det beror på att pensionen betalas ut under färre år. Fortsatt arbete ger dig också en högre pension. När medellivslängden ökar måste du som är yngre kanske räkna med att jobba några år längre för att få en pension som motsvarar tidigare årskullars.

Om du får låg inkomstgrundad pension kan du få garantipension. Du behöver inte ansöka separat om garantipension utan det sker automatiskt när du ansöker om pension. Du kan få garantipension först när du fyllt 65 år (66 år gäller från 2023). Garantipension

Ta reda på om du själv behöver ansöka om tjänstepension

De allra flesta har tjänstepension från sin arbetsgivare. Vissa tjänstepensioner betalas ut automatiskt när du fyller 65 år, andra måste du ansöka om.

Tjänstepensionen går i de flesta fall att ta ut hela livet eller under en kortare tid, till exempel under 5, 10, 15 eller 20 års tid. Det är viktigt att tänka igenom hur du väljer att ta ut din tjänstepension eftersom de val du gör inte går att ändra i efterhand. Vänd dig till det pensionsbolag som förvaltar din tjänstepension för att höra vad som gäller.

Om du bor utanför Sverige

Om du har jobbat i Sverige så har du rätt att få svensk allmän pension utbetald även om du är bosatt utanför Sverige. Pension när du bor utanför Sverige

Uttagsplaneraren

På minPension.se finns Uttagsplaneraren, ett verktyg som hjälper dig att planera hur du kan ta ut dina pensioner. Du får överblick över hela din pension, och får reda på vad det blir per månad efter skatt. Uttagsplaneraren riktar sig främst till dig som funderar på att ta ut någon del eller hela din pension inom ett år. För att kunna använda tjänsten ska du ha fyllt 54 år, ha tjänat in till pension i Sverige och ha en svensk e-legitimation.