دوو هەزێنەی خانەنشینی جیاواز هەیە کە پێویستە وەک خاوەن شرکەت پارە بدەیت. یەکەم هەزێنە بریتییە لە هەزێنەی خانەنشینی تەمەن یان هەزێنەی خۆیی، کە هاوتایە لەگەڵ ئەو هەزێنەیەی کە لەلایەن خاوەنکارەوە بۆ فەرمانبەرێک دراوە. هەزێنەی دووەم بریتییە لە هەزێنەی خانەنشینی گشتی، کە تۆ دەتوانیت متمانەی پێ بکەیت وەک ئەوەی باج بدەیت لەسەر مووچەکەت یان زێدە دەرامەت.. ئەم باج و هەزێنانە مووچەی خانەنشینی گشتیت بۆ دابین دەکەن.
شتە گرنگەکان کە لە بیرتاندا بێت وەک خاوەن شرکەتێک:
مووچە / زیادە دەرامەت دەربکە
ئەو موچەیە یان زێدە دەرامەتە کە وەری دەگری و باجی بۆ دەدەی بۆ خدمەتی خانەنیشینی گشتیت دەستکەوتە.
باج بدە
مووچەی خانەنشینیی گشتی تۆ پەیوەستە بە ئەوەی کە چەند پارەت داوە بۆ ئاژانسی باجی سوید لە ڕێگەی باج و هەزینەوە. هەموو ساڵێک دەژمێردرێت،
پاشەکەوتکردنی خۆ بۆ خانەنشینی
وەک بازرگانێک، تۆ مووچەی خانەنشینی پیشەیی وەرناگریت کە زۆربەی کارمەندەکان وەریان دەگرێت. ئەگەر لەسەدا 4.5-6ی داهاتەکەت لە پاشەکەوتێکی درێژخایەندا پاشەکەوت بکەیت، ئەوە لەگەڵ ئەو شتەیە کە زۆربەی کارمەندەکان پارەیان دەدرێت بە مووچەی خانەنشینی پیشەیی.
تەواوی خانەنشینیەکەت ببینە و پێشبینی خانەنشینی بکە
بە چوونە ژوورەوە بۆ لاپەڕەکانم Mina sidor بە ناسنامەی ئەلکترۆنی سویدی، دەتوانیت هەموو مووچەی خانەنشینیەکەت و ئەوەی کە دەتوانیت لە مانگێکدا بەدەست بێنیت ببینی.
بۆ بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی زیاتری کۆمپانیاکە
تەنانەت ئەگەر دەست بکەیت بە دەرکردنی مووچەی خانەنشینی، دەتوانیت کۆمپانیاکە زیاتر بەڕێوەبدەیت. ئەو دەمە مزی کۆمەلایەتی کەمتر و باجی گەورەتری کار دەدەی.