Gå direkt till textinnehållet Gå direkt till navigationen
Webbplatsen kan inte läsas in korrekt

Se till att du använder en rekommenderad webbläsare. Är så redan fallet, försök besöka oss igen om en stund.

Rekommenderade webbläsare

بۆ خانەنشینان

ئەگەر گۆڕانکارییەکی دارایی هەبێت کە کاریگەری لەسەر مووچەی خانەنشینی ئێوە هەبێت، وەک بوون بە هاونیشتمانی، گواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات یان ئەگەر لە دەرەوە مووچەی خانەنشینی نوێ یان گۆڕاو وەربگریت، ئەوە ئێوەن کە دەبێت ڕاپۆرتمان بدەن. ئەگەر پارەیەکی زۆرت دەست بکەوێت، لەوانەیە بەرپرسیار بیت بۆ گەڕاندنەوەی پارە.

ڕاپۆرتکردنی گۆڕانکاریەکان کە کاردەکەنە سەر خانەنشینیەکەت

ئەگەر گۆڕانکارییەکی دارایی هەبێت کە کاریگەری لەسەر مووچەی خانەنشینی ئێوە هەبێت، وەک بوون بە هاونیشتمانی، گواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات یان ئەگەر لە دەرەوە مووچەی خانەنشینی نوێ یان گۆڕاو وەربگریت، ئەوە ئێوەن کە دەبێت ڕاپۆرتمان بدەن. ئەگەر پارەیەکی زۆرت دەست بکەوێت، لەوانەیە بەرپرسیار بیت بۆ گەڕاندنەوەی پارە.

ئێمە پشکنینی ئاسایی زانیاریەکانت دەکەین بەرامبەر، بۆ نمونە، ئاژانسی باجی سویدی و کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی خانەنشینی پیشەیی، بەڵام تۆ بەرپرسیاریت لە ئاگادارکردنەوەی ئێمە ئەگەر گۆڕانکارییەک هەبووبێت.

بڕوانامەی خانەنشین بۆ وەرگرتنی داشکاندنی خانەنشینان

ئەگەر پێش ئەوەی ببیتە 65 سالان (66 ساڵ لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ بکرێت) دەتوانی بەڵگەیەکی خانەنشینی بەکاربێنیت بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنەکان، بۆ نمونە ترافیکی گشتی و ئامادەبوون لە بۆنەی جۆراوجۆر.

داوای بەلگەی خانەنشینی بکە (بە زمانی سویدی)

کەی مووچەی خانەنشینیتان دەدرێت؟

مانگێک جارێک، مووچەی خانەنشینیی گشتی دەدرێت و دادەبێتە نێو ئەو حسابە بانکییەی کە بە ئێمەت داوە. ئەگەر مووچەی خانەنشینی زیندووماوان، پاشکۆی خانووبەرە یان پشتگیری پیریتان هەبێت، ئەم قازانجانە لە یەک کاتدا دەدرێت. ئەگەر لە 1-15ی مانگدا لە دایک بوویت، ئەوا لە 18ی مانگدا مووچەی خانەنشینی خۆت وەردەگریت و ئەگەر لە 16-31 مانگ لە دایک بوویت، ئەوا لە 19ی مانگدا مووچەی خانەنشینی وەردەگریت، بە مەرجێک کە 18 و 19 ڕۆژەکانی ئاسایی هەفتە بێت.

یەکەم جار کە مووچەی خانەنشینیەکەت وەردەگریت، یاداشتێکی پارەدان وەردەگریت کە دەریدەخات کە خانەنشینی گشتیت چەندە گەورە دەبێت. هەروەها تۆ دەزانیت کە چەند باج کەم دەکرێتەوە، کام بەش لە ناو مووچەی خانەنشینییەکەتدایە، وە کەی پارەکەت دەگات. لەبەر ئەوەی خانەنشینی گشتیت لە بەشە جیاوازەکان پێک دێت، دەتوانیت زانیاری جیاواز وەربگریت بۆ نمونە، مووچەی خانەنشینی داهات، مووچەی خانەنشینیی بیمە و خانەنشینی زیندووماوان و دەرمالەی خانووبەرە.

خانەنشینی درەنگتر کەمتر باج دەدات

ئەگەر لە سوید دەژیت و لە جیاتی دەرکردنی مووچەی خانەنشینی بەردەوام بیت لە کارکردن، ئەوا باجێکی کەمتر لەوەی لە ساڵانی زووتر داوە، لەسەر مووچەکەت دەدەیت. ئەوە رێی تێ دەچێ لەو رۆژەوە 66 سالان دەبی (67 لە 2023ەوە جێبەجی دەبێت). هۆکاری ئەوەی کە تۆ باجی کەمتر لەسەر مووچەکەت وەردەگریت لەوەی کە بە هەمان بری مووچەی خانەنشینی بەرزت هەیبێت ئەوەیە کە تۆ خۆت بیمە دەکەی بەوەی کە ناوی لینراوە داشکانی باجی کار لەسەر مووچە کە لە باچەکە دەدەبێنیت.

ئەگەر لە سوید دەژیت، هەروەها باجی کەمتر لەسەر خانەنشینیی گشتیی خۆت دەەیت لەو ساڵەوە کە تەمەنت دەبتە 66 سال (67 ساڵ لە 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت). باجی نزمتر لە ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت بێ گوێدانە ئەوەی کە دەستت کردبێ بە دەرکردنی مووچەی خانەنشینی.

مووچەی خانەنشینی تەواوکەر — بۆ ئەوانەی پێش ساڵی 1954 لە دایک بوون

مووچەی خانەنشینی تەواوکەر بەشێکە لە خانەنشینی گشتی کە تۆ لە دایک بوویت پێش ساڵی 1954 وەری دەگری.

مووچەی خانەنشینی تەواوکەر بریتییە لە خانەنشینیی لەسەر بنەمای داهات و لەسەر بنەمای ئەو داهاتەیە کە لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە کارت کردووە بەدەستت گەیشتووە. داهاتەکە وەک خاڵی خانەنشینی تۆمارکراوە و چەند خاڵی خانەنشینیتان زیاتر و بەرزتر بێت، ئەوا مووچەی خانەنشینی تەواوکەرتان زیاتر دەبێت.

ئەگەر لەماوەی ساڵی 1938 تا 1953دا لە دایک بوویت، ئەوا بەشێک لە مووچەی خانەنشینیی خۆت وەردەگریت لە شێوەی مووچەی خانەنشینیی داهات و مووچەی خانەنشینی بیمە و بەشێک لە شێوەی مووچەی خانەنشینی تەواوکەر. چەنێک دواتر لەو ماوەیەی کە لە دایک بووبیت، ئەوەندە بەشی مووچەی خانەنشینی داهات یان مووچەی خانەنشینیی بیمە زیادتر دەکات و ڕێژەی مووچەی خانەنشینی تەواوکەر کەمتر دەبێت. ئەگەر تۆ پێش ساڵی 1938 لە دایک بوویت، تەنها مووچەی خانەنشینی تەواوکەر وەردەگریت.

خۆت بڕیار دەدەیت لەسەر مووچەی خانەنشینیی بیمە

مووچەی خانەنشینی بیمە بەشێکی بچووکە لە خانەنشینی گشتی. کاتێک لە سوید کاردەکەیت، ساڵانە لەسەدا 2.5ی مووچەکەت و سوودی تری باج وەک مافی خانەنشینی بۆ ئەم بەشەی خانەنشینی دادەنرێن.

مووچەی خانەنشینی بێمە لەسەر بنەمای تەواوی مافی خانەنشینی تۆیە لە سیستەمی مووچەی خانەنشینیی. قەبارەی مووچەی خانەنشینی بیمە پەیوەستە بەوەی کە چەند پارە دراوە و چۆن پارەکەی ئێوە لە پەرەپێداندا تەرخان کراوە.

دەتوانیت هەڵبژێریت کە چۆن دەتەوێت مووچەی خانەنشینیی بیمەت وەبەرهێنان بکرێت، بەڵام پێویست ناکات هیچ شتێک هەڵبژێریت. ئەگەر تۆ هەڵبژاردنێکت نەکرد، پارەکەت لە بژاردەی هەڵبژاردنی پێش بژاردەی ئەی پی ٧ سفا دادەنرێت. هیچ شتێک نیە بیسەلمێنێت کە هەلبژاردنی سنوقەکان بە خۆت باشتر بێ لەوەی کە نەیکەی.

ئەگەر لە ساڵی 1994ەوە لە سوید کارتان نەکردووە، مافی مووچەی خانەنشینی بیمەت نابێت.

پاراستنی زیندووماوان بۆ مووچەی خانەنشینی بیمە

کاتێک تۆ بۆ یەکەم جار داوای مووچەی خانەنشینیی بیمە دەکەیت دەتوانی بەڵێنی پارێزگاری زیندووماوان ببەستی.

پاراستنی زیندووماوان بەو مانایە دێت کە مووچەی خانەنشینی بیمەی تۆ دەدرێت بە هاوسەرەکەت، هاوبەشە تۆمارکراوەکەت یان لە هەندێک حاڵەتدا، ئەگەر پێش وی بمریت.

لە بیرتان بێت کە پاراستنی زیندووماوان مانای ئەوەیە کە پارەدانی مووچەی خانەنشینیی بیمەی تۆ کەمتر دەبێت چونکە مووچەکە دەبێت بۆ هاوبەشەکەت بەس بن ئەگەر پێش ئەو بمریت.

مافی خانەنشینی بیمە دەتوانرێت رەوانە بکرێت بۆ هاوبەشەکەت

ئەگەر هاوسەرگیریت کردووە یان هاوبەشێکی تۆمارکراو، دەتوانیت مافی خانەنشینی خۆت رەوانە بکەیت بۆ مووچەی خانەنشینی بیمە بۆ هاوسەرەکەت یان هاوبەشەکەت.

ئاگانامەکان پێویستە تا 30ی نیسانی ساڵ کە رەوانەکردنەکە کاری تێدا بکات ئەنجام بدرێت. رەوانەکردنەکە بەردەوام دەبێت تا خۆت ئاگاداری دەدەی کەی کۆتایی پێدێت. 

لەکاتی رەوانەکردندا،برەپارەکە لەسەدا 6 کەمدەکرێتەوە. ئەو پارەیە بەسەر سەرجەمی پاشەکەوتەکانی خانەنشینی دابەش دەکرێت. کەمبوونەوەکە بۆ ژن و پیاو وەک یەکە. ئەم کەمبوونەوەش بەهۆی ئەوەوەیە کە مەزەندە دەکرێت لە پیاوانەوە زیاتر رەوانەبکرێتەوە بۆ ژنان لە ڕێگاکانی تر و ژنان بە تێکڕایی زیاتر لە پیاوان دەژین.

Anmäl förändringar som påverkar din pension

Om det sker en ekonomisk förändring som påverkar din pension, exempelvis att du blir sambo, flyttar utomlands eller om du får ny eller ändrad pension från utlandet, är det du själv som måste anmäla det till oss. Får du för mycket pengar kan du bli återbetalningsskyldig.

Vi gör regelbundna kontroller av dina uppgifter mot till exempel Skatteverket och olika tjänstepensionsbolag, men du ansvarar själv för att meddela oss om det skett en förändring.

Pensionärsintyg för att få pensionärsrabatt

Du som tar ut allmän pension innan du fyllt 65 år (66 år gäller från 2023) kan använda ett pensionärsintyg för att ta del av rabatter, exempelvis för kollektivtrafik och inträden till olika evenemang. Beställ pensionärsintyg

När betalas din pension ut?

En gång per månad betalas din allmänna pension ut till det bankkonto som du anmält till oss. Har du andra utbetalningar som efterlevandepension, bostadstillägg eller äldreförsörjningsstöd betalas de ut samtidigt. Om du är född 1-15 i månaden får du din pension utbetald den 18:e och är du född 16-31 i månaden får du din pension utbetald den 19:e, förutsatt att den 18 och 19 är vardagar.

Första gången du får din pensionsutbetalning får du ett utbetalningsbesked som visar hur stor din allmänna pension blir. Du får också veta hur mycket skatt som kommer att dras, vilka delar som ingår i din pension och när dina utbetalningar kommer. Eftersom din allmänna pension består av olika delar kan du få separata besked för exempelvis inkomstpension, premiepension, efterlevandepension och bostadstillägg.

Senare pension ger lägre skatt

Om du bor i Sverige och fortsätter att jobba istället för att ta ut pension betalar du lägre skatt på din lön än du gjort under tidigare år. Det gäller från och med det år du fyller 66 år (67 år gäller från 2023). Anledningen till att du får lägre skatt på din lön än vad du får på en lika hög pension är att du får tillgodoräkna dig ett så kallat jobbskatteavdrag på lönen som minskar skatten.

Om du bor i Sverige betalar du även lägre skatt på din allmänna pension från det år du fyller 66 år (67 år gäller från 2023). Den lägre skatten gäller från detta år oavsett från när du börjar ta ut din pension.

Tilläggspension — för dig född före 1954

Tilläggspensionen är en del av den allmänna pensionen som du som är född före 1954 får.

Tilläggspensionen är en inkomstgrundad pension och baseras på de inkomster du fått under de år du har arbetat. Inkomsterna har registrerats som pensionspoäng och ju fler och högre pensionspoäng du har, desto högre blir din tilläggspension.

Du som är född under perioden 1938 till 1953 får en del av din pension i form av inkomstpension och premiepension och en del i form av tilläggspension. Ju senare i perioden du är född, desto större är andelen inkomstpension eller premiepension och ju mindre är andelen tilläggspension. Är du född före 1938 får du enbart tilläggspension.

Du bestämmer över din premiepension

Premiepensionen är en liten del av den allmänna pensionen. Varje år avsätts 2,5 procent av din lön och andra skattepliktiga ersättningar som pensionsrätt till den här delen av pensionen.

Premiepensionen baseras på dina sammanlagda pensionsrätter i premiepensionssystemet. Premiepensionens storlek beror på hur mycket som betalats in och hur de fonder dina pengar är placerade i utvecklas.

Du kan själv välja hur du vill att din premiepension ska placeras, men du behöver inte välja något. Om du inte gör ett eget val placeras dina pengar i det statliga förvalsalternativet AP7 Såfa. Det finns ingenting som visar att det är bättre för din pension att välja fonder själv än att inte göra det.

Om du inte har arbetat i Sverige efter 1994 har du inte rätt till premiepension.

Efterlevandeskydd för premiepensionen

När du för första gången ansöker om att ta ut premiepension, kan du teckna ett efterlevandeskydd.

Efterlevandeskyddet innebär att din premiepension betalas ut till din maka, make, registrerade partner eller i vissa fall sambo, om du dör före honom eller henne.

Tänk på att efterlevandeskyddet medför att dina premiepensionsutbetalningar blir lägre eftersom de också ska räcka till din partner om du dör före honom eller henne.

Premiepension kan överföras till din partner

Om du är gift eller registrerad partner kan du välja att föra över din pensionsrätt till premiepensionen till din maka, make eller partner.

Anmälan ska göras senast den 30 april det år överföringen ska börja gälla. Överföringen fortsätter tills du själv anmäler att den ska upphöra. 

Vid överföringen minskas beloppet med 6 procent. De pengarna fördelas till samtliga pensionssparare. Minskningen är lika för män och kvinnor. Minskningen beror på att man räknar med att det kommer att ske fler överföringar från män till kvinnor än tvärtom, och att kvinnor i genomsnitt lever längre än män.