ئەوە خۆت بڕیار دەدەیت لە چ تەمەنێک دەتەوێت دەست بکەیت بە دەرکردنی هەموو یان بەشێک لە خانەنشینیەکەت. ئەو کاتەی کە هەڵیدەبژێریت بۆ دەست پێکردنی دەرهێنانی مووچەی خانەنسینی کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئەوەی کە خانەنشینی تۆ چەندە گەورە دەبێت.
بەشە جۆراوجۆرەکانی خانەنشینی بریتییە لە مووچەی خانەنشینی گشتی لە دەوڵەتەوە، زۆرجار مووچەی خانەنشینی پیشەیی لە خاوەنکار و پاشەکەوتە ئیحتمالیەکانی خۆت. لەوانەیە پێویست بکات خۆت داوا بکەیت بۆ ئەوەی هەموو بەشەکانی خانەنشینیەکەت وەربگریت.
موچەی خانەنشینی گشتی تا ئەو کاتەی کە لە ژیاندای دەدرێت. پارەدانی مووچەی خانەنشینی پیشەیی و پاشەکەوتەکانی خۆت دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەنجام بدرێت.
پێش ئەوەی داوای موچەی خانەنشینی گشتی بکەی
هەڵبژێرە چ کاتێک دەتەوێت خانەنشین بیت. زووترین کات کە بتوانیت مووچەی خانەنشینی گشتی دەربهێنی لە تەمەنی 62 ساڵیەوەیە (63 ساڵان لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت).
تۆ مافی کارکردنت هەیە تا دەگەیتە تەمەنی 68 ساڵ (69 ساڵ لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت). لە هەندێک حاڵەتدا، دەتوانیت زیاتر کار بکەیت ئەگەر تۆ و خاوەنکارەکەت لەسەری ریککەتبن.
نزیکەی سێ مانگ پێش ئەوەی یەکەم مووچەی خانەنشینیت بیەوێت، داواکاری پێشکەش بکە. ئەگەر لە دەرەوەی وڵات کارت کربێت یان ژیابی، پێویستە شەش مانگ پێش ئەوەی مووچەی خانەنشینی خۆت بتەوێ داوا بکە.
بژمێرە لەسەر مووچەی خانەنشینیەکەت. باجەکەت دەگۆڕێت و کەمتر دەبێت لە مانگی کانوونی دووەمی ئەو ساڵە کە دەبیتە 66 سالان (67 لە ساڵی 2023 ەوە)، بە پێی ئەوەی کە چەند مووچەی خانەنشینی و/یان داهاتی کارت بەدەستهاتووە.
بڕیار بدە ئەگەر دەتەوێت هەموو مووچەی خانەنشینیەکەت دەربهێنیت یان بەشێک لێی. دەتوانیت بەردەوام بیت لە کارکردن و لە هەمان کاتدا مووچەی خانەنشینی دەربکەیت.
هەچەند کە مووچەی خانەنشینی خۆت درنگتر دەربێنیت، مووچەی خانەنشینیەکەت بەرزتر دەبێت. ئه وه به هۆی ئه وه یه که پاره ی خانەنشینی له سه ر ساڵانی کەمتر دەدرێن. هەروەهاش بەردەوام بوونت لەسەر کارکردن مووچەی خانەنشینی زیاترت دەداتێ. کاتێک کە رێژەی دریژی ژیان بەرز دەبێت، دەبێ تۆ کە گەنجتریت لەوانەیە چاوەرێی ئەوە بکەیت کە چەند ساڵێکی تر کار بکەیت بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینی بەدەست بهێنیت کە هاوتا بێت لەگەڵ ئەو لوتکەکانی سالانی پێشوو.
ئەگەر مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای داهاتی کەم وەربگریت، دەتوانیت مووچەی خانەنشینی مسۆگەر وەربگریت. پێویست ناکات بەجیا داوای خانەنشینی مسۆگەر بکەیت، بەڵام بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدرێت کاتێک داوای خانەنشینی دەکەیت. تەنها دەتوانیت خانەنشینی مسۆگەر وەربگریت کاتێک دەگەی بە تەمەنی 65 ساڵی (66 ساڵ لە ساڵی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت).
بزانە ئەگەر پێویستت بە داواکردنی مووچەی خانەنشینی پیشەیی هەیە
زۆربەی خەڵک مووچەی خانەنشینی پیشەیی لە خاوەنکارەکانیان وەردەگرن. هەندێک مووچەی خانەنشینی پیشەیی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەدرێت کاتێک دەگەیتە 65 سالان، ئەوانیتر دەبێت خۆت داوایان بکەی.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەکرێت مووچەی خانەنشینی پیشەیی بۆ ژیان یان بۆ ماوەیەکی کورتتر دەربهێنرێت، بۆ نمونە بۆ ماوەی 5،10،15 یان 20 ساڵ. زۆر گرنگە کە بیر بکەیتەوە لە ڕێگەی چۆنییەتی دەرکردنی مووچەی خانەنشینی پیشەیی خۆت چونکە ئەو هەڵبژاردنانەی دەیکەیت ناتوانرێت دواتر بگۆڕدرێت. پەیوەندی بکە بە کۆمپانیای خانەنشینی کە خانەنشینی پیشەییەکەت بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی بزانی چی راست و دروستە.
خانەنشینی مسۆگەر کاتێک لە دەرەوەی سوید دەژیت
ئەگەر لە سوید کارتان کردووە، مافی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی گشتی سویدتان هەیە تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی سویدیش بژین.
خانەنشینی مسۆگەر کاتێک لە دەرەوەی سوید بژیت
پلاندانەری دەرهێنان
لە minPension.se پلانکەری دەرهێنان، ئامرازێک کە یارمەتیت دەدات پلان دابنێیت کە چۆن دەتوانیت مووچەی خانەنشینیەکەت بکشێنیتەوە. دکاری تەماشایەکی گشتی تەواوی خانەنشینیەکەت بکەی و بزانیت کە لە مانگێکدا دوای باج چی دەبێت. پلاندانەری راکێشان بە شێوەیەکی بە شێوەی سەرەکی رووی بەو کەسانەیە کە بیر لە دەرهێنانەوی هەندێک یان هەموو مووچەی خانەنشینی دەکەنەوە لە ماوەی ساڵێکدا. بۆ ئەوەی بتوانیت خزمەتگوزاریەکە بەکاربێنیت، دەبێت بەلانیکەمەوە تەمەنت 54 ساڵ بێت، لە سوید بۆ مووچەی خانەنشینی خدمەتت کردبێت و ناسنامەی ئەلیکترۆنی سویدی هەبێت.