مووچەی خانەنشینی گشتی لەسەر بنەمای هەموو داهاتی ئێوەیە لە سوید بە درێژایی ژیاندا. هەموو ساڵێک کە کاردەکەیت و باج دەدەیت، بۆ خانەنشینیە گشتیەکەت سوودی دەبێت. هەروەها پارەیەکی زیادە وەردەگریت و دەجیتە ناو خانەنشینی گشتیت لە چوار ساڵی یەکەمی ژیانی منالەکەتدا، بێ گوێدانە ئەوەی چەنێک مرەخەسی باوکایەتیت هەبووبێت.
تەنانەت ئەگەر لە مرەخەسی دایک و باوکدا بیت، وبە یارمەتی قوتابی بخوێنیت، یان خزمەتگوزاری زۆرەملێ بکەیت (ڕاهێنانی سەرەتایی لە خزمەتی سەربازیدا)، یان قەرەبووی نەخۆشی یان سودی چالاکی هەبێت یان قەرەبووی بێکاری وەربگرێت، ئەوا قەرەبووی خانەنشینی خۆت لە دەوڵەتەوە وەردەگریت.
بۆ زۆرینەیەکی زۆر، مووچەی خانەنشینی زیاتر دەبێت چەنێک زیاتر بەدەست دەهێنیت و کاتێکی درەنگتر بۆ خانەنشینی کردن هەڵبژێریت. ئه وه به هۆی ئه وه یه که پاره ی خانەنشینی بۆ ماوەی چەند ساڵێک کەمتر پێت دەدرێت، به ڵام هه روه ها به هۆی ئه وه ی که تۆ به رده وام ده بێ لە سووددان بە خانەنشینی خۆت. و هەروەها گەشەسەندنی مووچە لە سوید و فوندی پاداشی خانەنشینی کە هەڵتبژاردووە کاریگەری لەسەر مووچەی خانەنشینی ئێوە هەیە.
خانەنشینی گشتی دەولەتی لەلایەن دەزگای خانەنشینی سویدەوە بەڕێوەدەبرێت و دەدرێت. خانەنیشینی گشتی دەوڵەتی لە چەندین بەشی جیاواز پێک دێت – مووچەی خانەنشینی داهات، خانەنشینی پاداش، ویەدەکی خانەنشینیی داهات و خانەنشینی مسۆگەر.
بۆ ئەوانەی لە نێوان ساڵانی 1938-1953دا لەدایک بوون، دەکرێ مووچەی خانەنشینی زێدە بخرێتە ناو خانەنشینیە گشتیەکەتەوە. ئەگەر لە ساڵی 1937 یان پێشتر لە دایک بوویت، خانەنشینیی گشتیت بریتییە لە مووچەی خانەنشینی زێدە و لەوانەیە مووچەی خانەنشینی داهات و خانەنشینی مسۆگەر. موچەی خانەنشینی گشتی تا ئەو کاتەی کە لە ژیاندای دەدرێت.
ئەگەر مووچەی خانەنشینی کەمتان هەبێ، دەرمالەی خانووبەرە و پشتگیری بەساڵاچووان دەتوانن لە مووچەی خانەنشینیی گشتیتان دابنرێن.
ئەگەر خزمێکی نزیک بمرێت، دەتوانیت مووچەی خانەنشینی ڕزگاربوان وەربگریت، ئەمەش پاڵپشتێکی داراییە بۆ لەدەستدانی داهات واتە بۆ تۆ وەک زیندووماو.
چۆن مووچەی خانەنشینی خۆت بەدەست بهێنیت
کاتێک لە سوید کاردەکەیت، ساڵانە لەسەدا 18.5ی مووچەکەت و سوودی تری باج بۆ مووچەی خانەنشینی گشتی دادەنرێن. لەسەدا 16 دانراوە بۆ مووچەی خانەنشینی داهات، کە نرخی مووچەی خانەنشینی بەدوای پێشکەوتنی داهاتدا دێت لە سوید
لەسەدا 2.5 ی مووچەکەت و سوودی تری باج بۆ مووچەی خانەنشینی بێممە دەچێت، لەو شوێنەی کە دەتوانیت پارە هەڵبژێریت بۆ وەبەرهێنانی پارەکە. پێویست ناکات خۆت هەڵبژێریت. ئەگەر تۆ هەڵبژاردنێکت نەکرد، پارەکەت لە بژاردەی هەڵبژاردنی پێش بژاردەی ئەی پی ٧ سفا AP7 Såfa.دادەنرێت.
جگە لە داهاتی کار، هەندێک داهات و دەرماڵەی دیکە هەروەها مافی خانەنشینی دەدەن. پێیان دەوترێت بڕی بنەمای خانەنشینی. دەتوانیت بڕی بنەمای خانەنشینی بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ منداڵانی گەنج، پارەی نەخۆش یان قەرەبووی چالاکی و خوێندنی باڵا بەدەست بهێنیت.
بەشە جیاوازەکانی سیستمی خانەنشینی
مووچەی خانەنشینیی داهات
هەموو ساڵێک، لەسەدا 16ی داهاتی خانەنشینی و سوودەکانی تری باج لەسەر بۆ مووچەی خانەنشینیی داهات وەلانراون.
داهاتی خانەنشینی لەوانەیە لە چەندین جۆری داهات پێکبێت. جگە لە مووچە، لەوانەیە داهاتی بنەمای خانەنشینی بریتی بێت لە، بۆ نمونە، داهاتی چالاکی بازرگانی (خۆدامەزراندن)، دەرماڵەی دایک و باوک، سوودی بێکاری و نەخۆشی یان سودی چالاکی.
مووچەی خانەنشینیی بیمە
هەموو ساڵێک، لەسەدا 2.5ی داهاتی خانەنشینی و سوودەکانی تری باجی بۆ مووچەی خانەنشینیی داهات وەلاوەدەنرێن. تۆ هەڵیدەبژێریت کە ئایا دەتەوێت پارەکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی سندوقەوە وەبەرهێنیت یان دەهێلی پارەکە لە بژاردەی دەولەتیی ئەلتەرناتیڤی ئەی پی ٧ سفا AP7 Såfa بمێنێتەوە.
مووچەی خانەنشینیی داهات
مووچەی خانەنشینی داهات وەک تەواوکەری مووچەی خانەنشینی گشتی دەدرێت. قەبارەی مەزەندەکراوی خانەنشینی سویدی لەسەر بنەمای داهات و مووچەی خانەنشینی لە وڵاتێکی تری یەکێتی ئەوروپا و ئێ ئێ ئێس و سویسرا مافت دیاری دەکات بۆ ئەو برە پارەیە کە پێت دەرێت. چەند ساڵ لە داهاتی خانەنشینی کە بەدەستت هێناوە لە سوید هەروەها کاریگەری لەسەر ئەوە هەیە کە مووچەی خانەنشینی چەندی داهات وەردەگریت.
خانەنشینی مسۆگەر
ئەگەر لە ماوەی ژیانتدا داهاتت کەمە یان هیچ داهاتێکت نەبووە، لەوانەیە مافی خانەنشینی مسۆگەرت هەبێت. ئەمە پاراستنێکی بنەڕەتیە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ئەوە دامەزراوە کە مووچەی خانەنشینی داهاتتان چەندە و چەند لە سوید ژیاون، بەڵام هەروەها باری هاوسەرگیریتان.
پاشکۆی خانووبەرە و پشتگیری پیری
ئەگەر مووچەی خانەنشینی کەمت هەیە و لە سوید دەژیت، دەتوانیت داوای پاشکۆی خانووبەرە بکەیت. پاشکۆی خانوو لەسەر بنەمای داهاتی تۆیە، هەر سەرمایەیەک و تێچووی خانووەکەت. دەتوانیت داوای پاشکۆی خانووبەرە بکەیت بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا لە خانووی کرێ، یان سەرقوفلی،یان خانووی خۆت، یان خانووی بەساڵاچووان یان خانووی تردا دەژی.
پشتگیری بەساڵاچووان گەرەنتی ئەوە دەکەن کە ئێوە کە مووچەی خانەنشینیتان کەمە یان مووچەی خانەنشینیتان نییە و لە سوید دەژین هیچ نەبێ ستانداردێکی گونجاوی ژیان وەربگرن ئەگەر سودەکانی تری خانەنشینی بەس نەبێت. پێویستە یەکەم جار سوودەکانی تری خانەنشینی دەربهێنیت کە بۆی مافت پێدراوە پێش ئەوەی بڕیار بدەین کە ئایا تۆ مافی پشتگیری بەساڵاچووانت هەیە یان نا.
پاشکۆی خانووبەرە و پشتگیری پیری
ئەگەر لە سویدەوە بگوازیتەوە
ئەگەر لەکارکردن بوەستیت لەولاتێکی تر دەست بەکاربکەیت یان لەسویدەوە بڕۆیت، هێشتا ئەو موچەیەی لێرە بەدەستت هێناوە لەشێوەی مووچەی خانەنشینیی داهات و مووچەی خانەنشینی تەواوکراو و خانەنشینی بیمە وەدەگری، بەلام بۆ خانەنشینی مسۆگەر، مووچەی خانەنشینی داهاتی زێدە، پاشکۆی خانووبەرە، پشتگیری بەسالاچوان رێسای دیکە بەکار دێت.
لەوانەیە مووچەی خانەنشینیتان لە وڵاتێکی ترەوە کاریگەری لەسەر مووچەی خانەنشینی سویدیتان هەبێت
هەر خانەنشینێک کە بەدەستت هێناوە لە وڵاتێکدا جگە لە سوید کاریگەری نابێت لەسەر مووچەی خانەنشینی داهاتت، مووچەی خانەنشینیی بیمە و خانەنشینی تەواوکاری. ئەوە
لەوانەیە کاربکاتە سەر گرەنتی خانەنشینی، مووچەی خانەنشینی داهات، پاشکۆی خانووبەرە و پشتگیری بەساڵاچووان. پەیوەندی بکە بە خزمەتگوزاری مئشتەریەکان بۆ زانینی ئەوەی چیت بەسەر دێت.
مووچەی خانەنشینی زیندووماوان - یارمەتی دارایی لە حالەتی مردندا
ئەگەر خزمێکی نزیک بمرێت، تۆ وەک زیندوماوێک دەتوانیت مووچەی خانەنشینی زیندوماوان وەربگریت. ئەمە پشتگیرییەکی داراییە کە بەشێکە لە مووچەی خانەنشینی گشتی. لەوانەیە ئەگەر هاوسەرەکەت یان لە هەندێک حاڵەتدا، هاوژینێک دەمرێت، یان ئەگەر منداڵێک یان هەردوو دایک و باوکێک لە دەست بدەیت، مافی خانەنشینی زیندووماوت هەبێت. ئەم یارمەتیە بۆ ئەوەیە بەشێک لەو یارمەتی گوزەرانەیە کە ئەو کۆچکردووە کردویەتی.
پاڵپشتی دارایی کاتێک خزمێک دەمرێت
خانەنشینی پیشەیی لە خاوەنکارەکەتەوە
زۆربەی خەڵک هەروەها مووچەی خانەنشینی پیشەیی لە خاوەنکارەکانیان وەردەگرن. ئەگەر چەند خاوەنکارێکی جیاوازت هەبوو، دەکرێ خانەنشینی پیشەیی لە کۆمپانیا جیاوازەکانی خانەنشینی پیشەیی هەتبێ.
پاشەکەوتکردنی خۆ بۆ خانەنشینی
هەروەها دەتوانیت بە تایبەتی پاشەکەوت بکەیت بۆ خانەنشین بوونت لە بانکێک یان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی بیمەوە ئەگەر دەتەوێت. نموونەکانی پاشەکەوتی خانەنشینی درێژ خایەن بریتییە لە لابردنی پارە لە حسابی پاشەکەوتکردنی وەبەرهێنان (ISK) یان پاشەکەوتکردنی پارە لە بیمەی سەرمایە. ڕێگەیەکی تر بۆ پاشەکەوت کردن بۆ داهاتوو ئەوەیە کە قەرزی خانووبەرە بپارێزرێت.